بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە وتارێکدا بۆ بۆنەی ساڵیادی فەرماندەکانی نەسر رایگەیاند: ئەبوو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس جێیان نەهێشتوون و هێشتا هانیان دەدەن لە پێناو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و تیرۆر.
ئاماژەی بەوەشکردکە حەشدی شەعبی بە فەتوای دەسەڵاتی ئاینی باڵاو پێکهێنراوە و بۆ پاراستنی عێراق دابینکراون، ئەمڕۆش بەبۆنەی هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبییەوە وڵات پارێزراوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو هێزە ئەمریکییانەی لەعێراق ماونەتەوە ئەرکیان راهێنانی سەربازی بوو، بەڵام ئێستا ناوچەکانی عێراق بۆردومان دەکەن و عێراقییەکان دەکوژن، تاوەکوو هێزە ئەمریکییەکان نەکشێنەوە سەقامگیری لە عێراقدا دروست نابێت.
Your Comment